• بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

  • بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

لیژنەی ئاوەدانکردنەوە بانگهێشتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات

2022-03-17

 
لیژنەی ئاوەدانکردنەوە یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات و داوا دەکات بانگهێشتی، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە بکرێت بۆ پەرلەمان لە بارەی پرۆژەی رێگەوبانەکان و یەکە نیشتەجێبوونەکان روونکردنەوە بداتە لێژنەکەیان. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئاداری 2022، هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەیی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لیژنەکەیان یاداشتێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی بانگهێشتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بکرێت، بۆ ئەوەی لە بارەی گرفتەکانی پرۆژەی یەکە نیشتەجێبوونەکان و رێگەوبان وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە. 
 
هاوڕێ مەلا ستار گوتی، دەبێت وەزیری ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوەی پێویست بدات لە بارەی یەکە نیشتەجێبوونەکان کە بۆچی لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دروستکردنی 10 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون درا و پەرلەمانی کوردستانیش یاسایەکی لەو بارەوە دەرکرد و ئەو پرۆژەیە 500 ملیۆن دۆلاریشی بۆ خەرجکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا هاونیشتمانیان نەیانتوانیوە سوودی لێوەربگرن. 
 
هۆکارێکی دیکەی بانگهێشتکردنی وەزیری ئاوەدانکردنەوە. پرۆژەکانی رێگەوبانەکانە، لەو بارەوە هاوڕێ مەلا ستار گوتی، یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی رووداوی هاتووچۆ لەڕێگەی نێوان گەرمیان- سلێمانی، دەروازەی راپەرین-دووکانە. "بۆیە دەبێت وەزیر وەڵامی هەبێت کە بۆچی ئەو پرۆژانە تەواو نەبوونە، ئەگەر دەسەڵاتیشی نییە ئەوە بۆچی دەست لەکار ناکێشێتەوە."
 
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەوەتەی دانا عەبدولکەریم ئەو پۆستەی وەرگرتووە، هەزار و 679 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیانلەدەستداوە، 19 هەزار و 570 کەسیش برینداربوون و زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاریش زیان بە هاونیشتمانیان گەیشتووە.
 
رووداو پەیوەندی بە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونەوە کرد، بەڵام گوتی: "نامەوێت وەڵامی ئەو کەسانە بدەمەوە".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color