• بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

  • بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

حکومەت شایستە داراییەکانی وانەبێژانی دهۆک و زاخۆ خەرج دەکات

2022-03-17

 
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی ئەو شایستە داراییانەی کە دواکەوتوون بۆ وانەبێژانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەرج دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-03-2022 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک، یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو، بۆیە شایستە داراییەکانیان بە دوو مەرج خەرج دەکرێت.
 
لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بەشێکی شایستە داراییەکانی وانەبێژان پێش نەورۆز خەرج دەکرێت و بەشەکەی دیکەش لە سەرەتای مانگی نیسان خەرج دەکرێت، بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، جگە لە دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەو شایستە داراییانەی مامۆستایانی وانەبێژ خەجکراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار، پێنج و شەشی ساڵی رابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون. لەوبارەوە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت باسی لەوە کردووە، "رێکاری پێویست گیراوەتەبەر کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت."
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color