• بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

  • بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی کومپانیای مه مور
  • پەیوەندی: 9905 160 750 964+

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای ورمێ: ئاوی دەریاچەی ورمێ زۆر کەمیکردووە

2022-03-17

 
جێگری بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، رووبەری ئەمساڵی دەریاچەی ورمێ لە چاو کاتی هاوشێوەی ساڵی پار، هەزار و 241 کیلۆمەتر چوارگۆشە بچووکتر بووەتەوە.
 
جەواد محەممەدی، جێگری بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند بەپێی دوایین رووپێوی دەریاچەی ورمێ، رووبەری ئاوی دەریاچەی ورمێ دوو هەزار و 324 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو زیاتر لە 3 هەزار و 575 کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە.
 
بەگوتەی جەواد محەممەدی، قوڵایی ئاوی دەریاچەی ورمێ لە چاو کاتی هاوشێوەی ساڵی پار 63 سانتیمەتر کەمبووەتەوە و لە چاو ساڵی 1995یش کە باشترین دۆخی دەریاچەی ورمێ بوو، نزیکەی 8 مەتر کەمبووەتەوە.
 
ئەو بەرپرسە کەمبوونەوەی بارینی بەفر و باران لە دوو ساڵی رابردوو، بەتایبەت کەمبوونی بارینی بەفر لە ساڵی رابردوو، بە هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی زیاتری ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ دەزانێت. ئەو هیوای خواستووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی گواستنەوەی ئاو، ئاستی ئاوی درەیاچەی ورمێ لە مانگ و ساڵانی داهاتوودا باشتر ببێت.
 
رەوتی کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لە دەیەی یەکەمی دوو هەزاردا دەستیپێکرد و لە دەیەی 2010دا دەریاچەی ورمێ بەرەوڕووی قەیرانبووەوە. 
 
حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران ساڵی 2013 و لەکاتی بانگەشەی سەرۆککۆماریی بەڵێنیدا کە دەریاچەی ورمێ دەژیێنێتەوە، پرۆژەکانی ئەو هەرچەندە رێگری لە لەنێوچوونی تەواوەتی دەریاچەکە کرد، بەڵام مەترسیی وشکبوونی لەسەر لانەبرد.
 
حەسەن رووحانی ناوەندێکی بە ناوی "دەستەی ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ" پێکهێنا، بەڵام ئەو دەستەیە تۆمەتبار دەکرێت کە بودجەی زۆری وەرگرتووە و دەسکەوتی ئەوتۆشی نەبووە.
 
پێشتر وەحید جەلالزادە، پەرلەمانتاری ورمێ رایگەیاندبوو، زۆرینەی پرۆژەکانی ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ راوەستاون و داوای کردووە بۆ پێشگیری لە زیانێکی گەورە، خێرا هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەریاچەکە بدرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color